دینا تۆبن دانیشـتوویه‌كی ناوچه‌ی ئه‌نـنه‌ندێڵی ڤێرجینیایه و بڕوانامه‌ی ماسـته‌ری له زانكۆی جۆرج واشـنتن به‌ده‌سـتهێناوه، ئێسـتا خاوه‌نی ئۆفیسێـكی تایبه‌ته بۆ ڕاوێژكاری بازرگانی و هه‌روه‌ها كاری نووسین و پـێداچوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرت و كتێب بۆ International Development ده‌كات.
خانم دینا تۆبن یه‌كێـكه له لایه‌نگرانی باراك ئۆباما و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كاری ده‌كرد.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و فه‌خریـیه دۆسـكی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی ماڵبات و خێزان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا كرد، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:09 خوله‌كه.