پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به لانی كه‌م 28 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 70 كه‌سیش بریندارن له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدادی پایته‌خت.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ماشـێـنێـك له ناوچه‌ی ئه‌عظمیـیه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به دواشـیدا هێرشێـكی خۆكوژی كراوه له نێو ئاپـۆڕه‌ی ئه‌و خه‌ڵـكه‌دا كه له شـوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبووبوونه‌وه.
هیچ لایه‌نێـك تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رپـرسـێـتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، كه به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه داده‌نرێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له به‌غدا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش دوو هێرشی تری بۆمبی له عێراق بوونه مایه‌ی كوژرانی به لانی كه‌م 7 كه‌س و برینداربوونی 20 كه‌سی تریش.