باراك ئۆباما سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و خێزانه‌كه‌یشی ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی كۆشـكی سـپـی ده‌كه‌ن و سه‌رۆك بوش و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش به كۆشـكی سـپـیدا ده‌یانگێڕن.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك بوش و باراك ئۆباما وتووێـژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ.
هاوكاتی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ر جه‌خت له هاوكاریـیه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له‌ی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، وه‌لێ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری قۆناغی گواسـتنه‌وه‌ی باراك ئۆباما ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتوویه‌تی سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو به خێرایی كار بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك بوش ده‌كات له بواره‌كانی لێـكۆڵینه‌وه‌ی جینه‌كان و گه‌ڕان به دوای نه‌وت و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ڕام ئێمانۆێل سه‌رۆكی كارمه‌ندانی كۆشـكی سـپی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ئۆبامادا گوتبووی مه‌سه‌له‌ی ئابووری كار و ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ ده‌بێت.