وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و ئه‌ندامانی نێونه‌ته‌وه‌یی چوارینه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری شه‌رمئه‌لشێخ كۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر بهرهوهپـێشـهوهچوونی وتووێـژه‌كانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
چوارینه‌كه گوێ له ڕاپـۆرتی بهرهوپـێشـهوهچوونهكانی وتووێـژكارانی ئیسـرائیلی و فه‌له‌سـتینی ڕاگرتووه و پـشـتیوانی دووپاتكردۆته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر وتووێـژه‌كان له میانه‌ی گۆڕانه‌كانی داهاتوو له حكومه‌ته‌كانی ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
گروپه‌كه پـێـكهاتووه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، ڕوسـیا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ڕایس دانی به‌وه‌دا ناوه كه تا كۆتایی سـاڵ ناگه‌ن به سه‌ودایه‌كی ئاشـتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، به‌ڵام وتی ههوڵـدانهكان له سـاڵی ئاینده‌دا به‌رده‌وامده‌بێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی باراك ئۆباما كه بڕیار وایه له 20 ی مانگی یه‌ك بـبێته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
ڕایس پاش گه‌شـته‌كه‌ی له كه‌ناری ڕۆژئاوا و جه‌نین- كه له‌وێدا سه‌دان له پـۆلیسی فه‌له‌سـتینی له كاردان وه‌كو به‌شـێـك له ههوڵـدانهكانی ئاشـتی به پاڵـپـشـتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان- گه‌یشتۆته میسر.