دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپـرسی کورده‌کانی دانیشـتووی ئه‌مریکا بۆ به‌رگری له دیموکراسی له ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت 47 سـاڵ له‌مه‌وپـێش مارتن لوثه‌ر کینک خه‌ونی خۆی بۆ گۆڕانکاری له ئه‌مریکا ڕاگه‌یاند، ئێسـتا و له دوای 47 سـاڵ ده‌بینین منداڵێـکی ڕه‌ش پـێست که له‌و وه‌خته‌دا به دنیا هاتووه ئه‌مسـاڵ هات و نیشـانی دا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جێی ئه‌وه‌یه که بتوانرێت خه‌ونی ئه‌و مرۆڤانه تیایدا بێته دی که باوه‌ڕیان به یه‌کسـانی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی چاو له ڕه‌گه‌ز و پـێسـت و بیروبڕوایان بکرێت و بتوانن له ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. پاشـان ده‌ڵێت ئۆباما له‌م قۆناغه مێژوویـیه‌دا توانی ده‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌نگی مه‌ککه‌ین زیادبکات و 60 ملیۆن که‌س ده‌نگی بۆ بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:14 خوله‌كه.