دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتـتیوتی کوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و خه‌ڵه‌فی زێباری ده‌ڵێت له سـاڵی 1984 وه به‌شـداری له ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌که‌م، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مدیوه به‌م ئاسـته خه‌ڵـک به‌شـداری بکات.
پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ده‌نگی خۆم به به‌ربژاری دیموکراته‌کان باراک ئۆباما ده‌ده‌م ، چونکه جگه له مه‌سه‌له ناوخۆیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو ئابووری و بیمه‌ی ته‌ندروسـتی هه‌روه‌ها له‌به‌ر مه‌سه‌له‌کانی که په‌یوه‌ندی به کوردسـتانه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:14 خوله‌كه.