ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگده‌ران له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌نگ بۆ سه‌رۆکێـکی نوێ ده‌ده‌ن تا جێـگای سه‌رۆک بوش که نزیکه‌ی هه‌شت سـاڵه ڕێبه‌رایه‌تی وڵاتی کردووه بگرێته‌وه.
باراک ئۆبامای دیموکرات و جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری نزیکه‌ی دوو سـاڵه هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕکێ ده‌که‌ن، هه‌ریه‌که به‌و هیوایه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ کۆشـکی سـپـی هه‌ڵیانبژێرن تا له 20 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو سـوێندی سه‌رۆکایه‌تی بخۆن.
ئه‌گه‌ربێت و ئۆباما هه‌ڵـبژێردرێت ئه‌و ده‌بێت به یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌فریقایی ئه‌مریکایی، وه ئه‌گه‌ر مه‌ککه‌ین هه‌ڵـبژێردرێت ئه‌و ده‌بێته به ته‌مه‌نترین پـیاو بۆ گه‌ڕی یه‌که‌م و جێـگره‌که‌شی سـارا په‌یڵن ده‌بێته یه‌که‌م ژنی جێـگری سه‌رۆک بۆ وڵات.
سـیناتۆر ئۆباما له به‌رده‌وامی هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕکێـی گفتی دابوو ئابووری باش بکاته‌وه و باجی زۆربه‌ی ئه‌مریکایـیه‌کان که‌مبکاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت وڵات پـێویسـتی به گۆڕانکاری گه‌وره هه‌یه له پاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناخۆشه‌ویسـتی بوش.
سـیناتۆر مه‌ککه‌ین ده‌ڵێت چه‌ندین سـاڵ ئه‌زموونی خۆی ده‌یکاته باشـترین پاڵـێوراو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌کان له په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشـتیمانی. ئه‌و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی له گه‌شه‌دان و ڕێبازی زیادکردنی ئیش‌وکار ده‌کات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات.
له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا ده‌نگدان ده‌سـتیپـێـکردووه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت خه‌ڵـکێـکی یه‌کجار زۆر له زۆربه‌ی به‌شـه‌کانی وڵات ده‌نگ بده‌ن.
هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ته‌نها هه‌ڵـبژاردن نیـیه ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌کرێت، به‌ڵـکو ئه‌مریکایـیه‌کان 435 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش که ماوه‌ی خزمه‌تیان دوو سـاڵه هه‌ڵـده‌بژێرن و نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی 100 سـیناتۆر هه‌ڵـده‌بژێرن که ئه‌وان بۆ شه‌ش سـاڵ جارێـک هه‌ڵـده‌بژێردرێن.