ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ژماره‌یه‌ك گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی هه‌رێمی كوردسـتاندا په‌رده له‌سه‌ر پـیلانێـك هه‌ڵـدرا كه بۆ كوشـتنی ڕۆژنامه‌ونووس ئه‌حمه‌د میره داڕ‌ێژرابوو، واته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤین. پـێشـتر سـۆران مامه حه‌مه كه ڕۆژنامه‌نووسێـكی چالاكی ئه‌م گۆڤاره بووه له شـاری كه‌ركوك كوژرا.
ده‌زگای ئاسایش ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسـیـیه‌كی ڕژد له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و پـێویسـته ئاگاداری خۆی‌بێت، وه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ داده‌نێن چۆن ژیانی خۆی بـپارێزێت.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌دا میوانداری ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:16 خوله‌كه.