ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌زاره‌ها که‌س له دیمه‌شقی پایته‌ختی سـوریا خۆپـیشـاندانیان کرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر هێرشی کوشـنده‌ی نزیـک سـنووری عێراقه‌وه که سـوریا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پـێ تاوانبارده‌کات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه باڵـوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سـوریا داخرا له ئاکامی نیگه‌رانیـیه‌کانی ئاسایش و گرژی و ئاڵۆزی که له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا زیادیکردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕۆبه‌رت وود ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند سـوریا ئه‌مه‌ریکای ئاگادارکردۆته‌وه که سه‌نته‌ری که‌لتوری له دیمه‌شق و هه‌روه‌ها خوێندنگای ئه‌مه‌ریکی له 6 ی مانگی داهاتوودا داده‌خات.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا فه‌یصه‌ڵ مقداد داوای‌کرد ئه‌مه‌ریکا و عێراق داوای لێبوردن بکه‌ن و له‌و هێرشه کوشـنده‌یه بکۆڵـنه‌وه که سـوریا ده‌ڵێت 8 مه‌ده‌نی له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا کوشـتووه.
سـوریا هه‌روه‌ها سـکاڵای لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش قایل نه‌بووه ئه‌م هێرشه پـشـتڕاست بکاته‌وه و نه نـکۆڵی لێبکات، ئه‌مه له کاتێـکدا ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانه‌کان هێشـتا له سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیـیه‌وه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.