کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له به‌شی باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی داوه و بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 170 که‌س. پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌یه ڕوو له زیادبوون بکات هاوکاتی ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی قوربانیـیه‌کانن له ژێر داروپه‌ردوی شـوێنه داڕماوه‌کاندا.
سه‌نته‌ری جیۆلۆجی ئه‌مریکی ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که به گوڕی 6.4 پله به پـێوانه‌ی ڕێـخته‌ر به‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی داوه که که‌متر له 100 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوه‌یتای پایته‌ختی هه‌رێمی به‌لوچسـتانه‌وه دوره.
به لایه‌نی که‌م خانووه گڵه‌کانی زیاتر له هه‌شت گوندی ئه‌و ناوچه دور ده‌سـته‌ی نزیـک ئه‌فغانسـتان به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که ڕووخاوه و واشی له خه‌ڵـکه‌که‌ی کردووه به‌و سه‌رمای شه‌وه بێنه ده‌رێ و چاوه‌ڕێی یارمه‌تی بکه‌ن. کاربه‌ده‌سـتان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن به لایه‌نی که‌م 12 هه‌زار که‌س ماڵه‌کانیان جێـهێشـتبێت.
سه‌باره‌ت به‌م بومه‌له‌رزه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا باری نیوهاوس له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.