سـامان ڕه‌سـوڵپـور ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی تاران حوكمی 10 سـاڵ و نیو زیندانی بۆ محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتان په‌سه‌ندكردووه.
پاشـان سـامان ڕه‌سـوڵپـور ده‌ڵێت محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر من له دادگایه‌كی بێ‌لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌وا دادگایی بكرامایه نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ ڕۆژێـكیش زیندانیم بۆ نه‌ده‌بڕایه‌وه به‌ڵـكو ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیریان كردووم ئه‌وان ده‌خرانه زیندانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.