سه‌رۆك بوش داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات پـشـوودرێژ بن له‌گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری جیهاندا. هه‌روه‌هاش ئه‌و ڕێـبازانه بگرنه‌به‌ر كه بازاڕه‌كانی دراوی به كراوه‌یی ده‌هێڵـێـته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی وتاره ڕادیۆ‌یـیه هه‌فتانه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی سـیاسه‌تی بازاڕی ئازاد گرنگیـیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌م سه‌روه‌خته كه ئابووری جیهان له قه‌یراندایه.
سه‌رۆك بوش له 15 مانگی یانزه له واشـنتن میواندارێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئابووری جیهانی ده‌كات. ئه‌و داوا له ڕێبه‌رانی جیهان ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بن كه به‌خۆیاندا بچـنه‌وه له‌م ده‌مه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهاندا.