سه‌رۆك وه‌زیرانی چین وین زیباو له وته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا بۆ ئاماده‌بووانی كۆڕی ئابووری له په‌كین گوتی چین خۆشـحاڵه به‌وه‌ی ده‌بێت له پـێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی جیهانی زۆرینه‌یه‌ك له وڵاتان ڕێوشـوێن ده‌گرنه‌به‌ر و كاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ كێشـه‌كه پـیشـانداوه، به‌ڵام گوتیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته كاری زیاتر پـێویسـته ده‌سـته‌به‌ر بكرێت.
له دوایـین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی (ئاسـیا- ئه‌وروپا) به‌ڕێز وین له وتاره‌كه‌یدا گوتی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی 20 وڵاتی جیهانی په‌یوه‌سـت به قه‌یرانی هه‌نووكه‌ی دارایی كه بڕیاره له 15 ی مانگی ئاینده‌دا له واشـنتن بـبه‌سـترێت چین به‌شـداریـیه‌كی چالاكانه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران چین به شـاند‌ی به‌شـداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گوت په‌كین ڕێبازێـكی هاوكاری و ڕاسـته‌قینه ده‌گرێته‌به‌ر له كاركردنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌هاكانی بۆرسه‌ی سه‌ره‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی له ده‌می داخسـتنیدا به ڕێژه‌ی پـتر له 3% هاته خواره‌وه.
هاوكات بۆرسه‌كانی ئه‌وروپایی ئه‌وانیش دابه‌زین، ئه‌مه‌ش له دوای هه‌واڵی ئه‌و ڕاپـۆرته بوو كه بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ئابووری به‌ریتانیا له‌سه‌ر لێـواری داڕمانه. هه‌ر بۆیه به‌هاكانی بۆرسه به ڕێژه‌ی 5% چوونه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره له ماوه‌ی 16 سـاڵادا ئابووری به‌ریتانیا به‌و جۆره گرژ بێته‌وه.