له دواترین لێـدوانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا ڕایس ڕایگه‌یاند به درێـژایی 8 سـاڵی ڕابردوو گه‌لێـک پـێشـه‌وه‌چوونی باش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویداوه. گرنگترینیان ئه‌و ڕاسـتیـیه‌یه که چیدی دیکتاتۆری عێراق سه‌دام حسـێن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه. خانم ڕایس ده‌ڵێت" له‌و ده‌مه‌ی که خه‌ڵـکی عێراق له کۆشـشـدان له‌گه‌ڵ دیموکراسـیـیه‌تی نوێ‌دا هه‌نووکه له وڵاتێـکی فره ئاینی و فره نه‌ژادی و دیموکرات‌دا ده‌ژین."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له زۆر ڕووه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشـتا هه‌رێمێـکی سه‌خته، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان به حه‌ماس و حزبوڵڵا و ئه‌لقاعیده‌وه که به‌رده‌وامن له هه‌ڕه‌شه‌کردنه سه‌ر پـێشـه‌وه‌چوونی دیموکراسـی و ده‌شـڵێت هه‌رچۆنێـک بێت هه‌نووکه ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" توندڕه‌وانیان له زۆر شـیوازدا بۆ ده‌رکه‌وتووه که پـێشـووتر به شـێوه‌یه‌کی شـاراوه هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی نۆی سـاڵی 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مریکا سـازدابوو." ده‌رئه‌نجام زۆربه‌ی موسـڵمانان پـشـتیان کردۆته کۆمه‌ڵه ئیسـلامیـیه توندڕه‌وه‌کان.
دۆزه‌که له خاڵێـکدا بریتیـیه له ئه‌لقاعیده له عێراقدا. له‌و کاته‌ی که کۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌کان هه‌ر مایه‌ی مه‌ترسـین ئه‌لقاعیده به‌ره‌و ڕووی دۆڕاندن بۆته‌وه له عێراقدا چونکه خه‌ڵـکی عێراق له دژیان وه‌سـتاون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێزه‌کانی عێراق ئه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن که توانایه‌کی زۆریان هه‌یه بۆ به‌رگریکردن له خه‌ڵـکی عێراق له مه‌ترسی توندڕه‌وان، له ناویاندا ئه‌وانه‌ی به کۆمه‌ڵـه تایبه‌ته‌کان ناسـراون و بریتین له میلیشـیای شـیعه‌ی توندڕه‌و که له لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌شـق و ڕاهێنانیان بۆ دابین‌ده‌کرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم ڕایس ده‌ڵێت ڕاسـتی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتێـکی حکومه‌تێـکی دیموکراسیدا ده‌بن وا له عێراق ده‌کات بـبێت به " قه‌ڵایه‌ک له دژی کاریـگه‌رێـتی نابه‌جێی ئێران له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌روه‌ها وای لێـده‌کات بـبێت به هاوپه‌یمانێـکی به‌هێز بۆ وڵاتانی تری ئه‌و هه‌رێمه." عێراقێـکی سه‌قامگیر و دیموکرات ده‌شـێت بـبێت به نموونه بۆ چاکسـازی و گۆڕانکاری له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا. ئه‌و گۆڕانکاریـیه‌ی له عێراقدا هاتۆته دی به‌ڵـگه‌یه‌که که چاکسـازی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شـیانی ڕوودانی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا ڕایس ده‌ڵێت" هیوادارم چیدی که‌س نه‌ڵێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و شـوێنه‌یه که خه‌ڵـک شـایه‌سـته‌ی ئاینده‌ی دیموکراسی نین یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست جیاوازه و لاده‌ره له بنه‌مای ئه‌وه‌ی که مرۆڤایه‌تی شـایسـته‌ی مافی هه‌ڵـبژاردنی حکومه‌تیانن و هه‌تا مافی ده‌ربڕینی بیروبۆچوون و مافی په‌رسـتیاری به ئازادی." ئه‌مریکا هه‌میشه پـشتیوانی ئه‌وانه ده‌کات که خواسـتی ئازادیـیان هه‌یه.