ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وا هاوکاری و یاریده‌ی به هه‌زاران له مه‌سـیحیـیه‌کانی عێراقی ده‌دات ئه‌وانه‌ی هه‌ڵـهاتوون و هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی په‌نابه‌ری له باکوری عێراق و هه‌روه‌ها له سـوریا ده‌ده‌ن.
وته‌بێژی کۆمسـیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه مه‌سـیحیـیانه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌به‌ر مه‌ترسی ده‌سـتدرێژیکردنه سه‌ریان و مه‌ترسی کوشـتنیان له شـاری موسـڵ هه‌ڵـهاتوون و له گونده‌کانی سه‌ر به پارێزگای موسـڵ ئێسـتا نیشـته‌جێ بوون.
هاوکات وته‌بێژه‌که(ڕۆن ڕێدمۆند) گوتیشی نزیکه‌ی 400 هاوڵاتی مه‌سـیحی له شـاری موسـڵ په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ نێو خاکی سـوریا.
له وته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا له جنێف به‌ڕێز ڕێدمۆندی وته‌بێژی کۆمسـیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ڕوون و ئاشـکرا نیـیه ئه‌وانه‌ی له پـشته‌وه‌ی ئه‌م توندوتیژیانه‌ی دژ به مه‌سـیحیـیه‌کان ده‌رئه‌نجام ده‌درێت ئاخۆ کێن و سه‌ر به چ لایه‌نێـکن، ئه‌و کاره‌ی کا پاڵی به نزیکه‌ی 13 هه‌زار مه‌سیحیـیه‌وه نا شـاری موسـڵ به‌جێ‌بهێڵـن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له میانه‌ی ئه‌و شـاڵاوه‌ی ده‌کرێته سه‌ر مه‌سـیحیـیه‌کانی عێراق تا ئێسـتا ژماره‌یه‌ک کوژراوه و هه‌روه‌ها چه‌ندانی دیکه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتنیان لێـکراوه.
هه‌رچه‌نده کاری توندوتیژی له‌م مانگه‌ی دوایـیدا له عێراق که‌مبۆته‌وه هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریکایی و دیکه هۆشـیاریـیان‌داوه له‌و ده‌مه‌ی عێراق خۆی بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌ره‌تای سـاڵی ئاینده ئاماده ده‌کات ڕه‌نگه ئاسـتی توندوتیژی ڕوو له هه‌ڵـچوون بکات.