ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایش له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق پاش ئه‌و هه‌موو مشـتومڕ و سـازشـکاریـیه له نێوان هه‌ردوولا به‌پـێی چاودێرانی ڕامیاری به جۆرێـک گه‌یشـتۆته بنبه‌سـتێـک به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌کردنیـیه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵه‌ف عله‌یان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سـکرتێری گشـتی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشـتیمانی سـازکردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
خه‌ڵه‌ف عله‌یان ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ دوو تا سێ سـاڵی داهاتوو گرنگه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عێراق و وه‌ســتانی له‌سه‌ر پـێ و پـشت به‌سـتنی به‌خۆی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.