ڕۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان باڵـنده‌یه‌كیان به گومانی سیخوڕی له نزیـك داموده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی باشوری تاران گرتووه.
ڕۆژنامه‌ی ئیعتیمادی میلـلی له هه‌واڵێـكدا كه ناوی سـه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌هێناوه ده‌ڵێت باڵنده‌یه‌ك له نزیـك سـازگه‌ی گوڵاوی شـاری كاشـانه‌وه گیراوه ئه‌وه‌ی له ناتانزه‌وه نزیكه كه له ژێر زه‌ویـیه‌كه‌یدا كارگه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی لێـیه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كه كۆتره‌كه ئه‌ڵقه‌ی كانزایی و ژماره‌یه‌ك ته‌لی شـاراوه‌ی پـێوه‌بووه. سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت كۆترێـك هه‌ر به هه‌مان شـێوه پـێشـتر له‌م مانگه‌دا گیراوه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نووسی ئه‌و دوو باڵـنده‌یه نه‌زانراوه.
ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و نیشـان ده‌دات كه تا چ ئاسـتێـك گرژی له نێوان ڕۆژئاوا و ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هاتۆته كایه‌وه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌یانوێت ئێران پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت به‌رنامه‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.