به‌ربژاری حزبی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین وا سه‌رگه‌رمی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكایه‌تیـیه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری و هه‌روه‌ها مسـۆگه‌ركردنی ده‌نگده‌ران له‌و شـوێنانه‌ی كه وه‌ك نه‌ریتێـك به قه‌ڵای حزبی كۆماری ده‌ناسـرێن، واته له‌و سـتانه‌ی كه ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه ئاماژه‌یان به‌وه كرد سـیناتۆری دیموكرات باراك ئۆباما تیایاندا له پـێش جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه‌یه.
له درێژه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌یدا ڕۆژی شه‌ممه جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری و به‌ربژاری سه‌رۆكایه‌تی سه‌ردانی سـتانه‌كانی كارۆلاینای باكور و هه‌روه‌ها سـتانی ڤێرجینیای كرد، واته بۆ ئه‌و دوو سـتانه‌ی كه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پـێشـووی سه‌رۆكایه‌تیدا قه‌ڵای به‌هێزی كۆنه‌پارێزان بوون.
له وته‌كه‌یدا بۆ لایه‌نگرانی جۆن مه‌ككه‌ین په‌یمانی دا وڵات به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێ به‌رێت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی له ڕێبازی سه‌رۆك بوشی بێزراوی كۆماریـیه‌كان دور بخاته‌وه.
له وته‌كه‌شـیدا جۆن مه‌ككه‌ین ڕه‌خنه‌ی له پلانی باجی به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی، واته له باراك ئۆباما گرت و ئه‌و پـلانه‌ی به شـێوازی سـۆشیالیستی ئه‌وروپایی له قه‌ڵه‌م دا كه تیایدا ئه‌و جۆره پـلانه باجه باج له‌سه‌ر هه‌ندێـك ده‌سه‌پـێـنێت هاوكات پاره به كه‌سـانی دیكه ده‌دات.
هه‌ر له درێژه‌ی هه‌ڵـمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا ڕۆژی شه‌ممه به ده‌یان هه‌زار له هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی له شـاری سـانت لویسی سـتانی میزۆری له ده‌وری ئۆباما خڕبوونه‌وه و له وته‌كه‌یدا بۆ ئاماده‌بووان سـیناتۆر ئۆباما گوتی جۆن مه‌ككه‌ینی به‌ربژارسی سه‌رۆكایه‌تی پـشـتگیری له سـیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌كات ئه‌وه‌ی هۆكاربوون له بردنی وڵات به‌ره‌و كاره‌سـاتی دارایی.