له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه شـاندێـکی هه‌رێمی کوردسـتان به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی وان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ تاوتوێـکردنی چه‌ندین بابه‌تی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریکا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان سـازکردووه.
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت به ئاشـکرا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی به‌غدا باس له‌وه کرا که حوکمڕانی له عێراقدا به‌و شـێوه‌یه نابێت، بۆیه پـێویسـته کۆمیته‌یه‌ک بۆ لـێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و حوکمڕانیـیه دروسـتبکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:49 خوله‌كه.