سه‌رۆکی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسـیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ لوبنانی دراوسـێدا ده‌سـتپـێـکرده‌وه و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که داوای کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه له به‌یرووت ده‌کات له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له لایه‌ن ئاژانسـی فه‌رمی سـوریا بڵاوکرایه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌سه‌د و میشـێـل سـوله‌یمانی سه‌رۆکی لوبنان قایل‌بوون په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له مانگی حه‌وته‌وه ده‌سـتپـێبکه‌نه‌وه له میانه‌ی وتووێـژه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سـارکۆزی له پاریسـدا.
سـیاسه‌تمه‌داره‌کانی نه‌یاری سـوریا له لوبناندا له مێژه‌وه داوا له سـوریا ده‌که‌ن په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسـیـیه‌کانی ده‌سـتپـێـبکاته‌وه وه‌ک سه‌لماندنی ڕێز له سه‌ره‌وه‌ری لوبنان.
په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان دیمه‌شق و لوبنان به‌هۆی ده‌سـتێوه‌ردانی درێژخایه‌نی سـوریا له سـیاسه‌تی لوبناندا ئاڵۆزبوو. تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـوو ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له سـاڵی 2005 دا سوریای هاندا که به کوشـتنه‌که‌وه تێوه‌گلابوو هێزه‌کانی له لوبنان بکشـێـنێته‌وه و کۆتایی به سی سـاڵ داگیرکردن بهێنێت. له لایه‌کی دیکه‌وه سـوریا نکۆڵی کرد له‌وه‌ی ده‌سـتی له تیرۆرکردنی حه‌ریریدا هه‌بووبێت.