ڕێبه‌ری هه‌رێمی نیمچه خودموختاری کوردسـتانی عێراق چاوی به کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا له به‌غدا که‌وتووه بۆ تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی ناسـکی ئاسـایش به درێژایی سـنووری هاوبه‌شـیان.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن له دیداری ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا شـانده‌ی تورکیا داوای له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی کردووه هێـڵی پـشـتیوانی بۆ کورده سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان له باکوری عێراق چالاکن بـبڕێت.
له‌شـکری تورکیا ده‌سـتی له هێرشی به‌زاندنی سـنووری داوه بۆ سه‌ر بنکه‌ی به‌رگومانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) که تورکیا ده‌ڵێت وه‌ڵامی هێرشی سه‌رهه‌ڵـداوانه نزیک سـنووری داوه که له ئه‌نجامی له هێرشـێـکی ئه‌م دوایـیانه‌یان 17 سه‌ربازی تورکیا کوژران.
ده‌مێـکه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق گرژ بووه. حکومه‌تی تورکیا کاربه‌ده‌ستانی کوردی عێراقی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی پشووفراوانن یاخود ته‌نانه‌ت پشتیوانی ده‌ده‌نه سه‌رهه‌ڵداوان. ڕێبه‌رانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕه‌دی ئه‌م ئیدعایه‌یان داوه‌ته‌وه.