عه‌بد جوبرائیل ڕزوقی كارگێڕی لقی 20 ی پارتی دیموكراتی كوردسـتان له شـارۆچكه‌ی ئه‌لقۆش له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و خێزانه مه‌سـیحیـیانه‌ی تا ڕۆژی دووشه‌ممه شـاری موسڵیان چۆڵ كردووه گه‌یشـتۆته 1300 خێزان و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 15 كه‌سیشـیان لێ كوژراوه و 3 خانووشـیان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:38 خوله‌كه.