له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی و هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی تۆپـخانه‌ی ده‌یان بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی كوردیان له باكوری عێراق بۆردومان و تۆپـباران كردووه.
ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت له دره‌نگانێـكی شه‌وی هه‌ینیدا به سه‌ركه‌وتوویی له 31 شـوێنی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیان له ناوچه‌ی خواكورك له باكوری عێراق داوه. گوته‌بێژێـكی په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وان هیچ زیانێـكیان به‌و هێرشـانه لێ‌نه‌كه‌وتووه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه توركیا بیر له گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی نوێ له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هێرشـه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی كرانه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان و بوونه مایه‌ی كوژرانی 24 كه‌س كه 17 سه‌رباز بوون.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گول گوتی وڵاته‌كه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردی باكوری عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه ئه‌وانه‌ی له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری عێراق هێرش بۆ سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن.
هاوكات فه‌رمانداری ئسـته‌نبوڵ (موعه‌مـمه‌ر گوله‌ر) ده‌ڵێت هێزه‌كانی پـۆلیس ژنێـكی كوردیان به 9 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه ده‌سـتگیركردووه و گومان ده‌كرێت نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هه‌بووبێت.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا له ناو خاكی باكوری عێراق په‌یامنێرانمان له هه‌ولێر و دهۆك ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.