ڕۆژی هه‌ینی له سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق پرسه‌گێڕان به دوای داره‌مه‌یتی سیاسه‌تمه‌داری کوژراوی عێراقی که‌وتبوون.
ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی به هۆی هێرشێکی بۆمبی لاڕێـگا گیانی له‌ده‌ست دا.
ته‌رمی ساڵح ئه‌لعوقه‌یلی برا بۆ ئۆفیسی پارته سیاسیه‌که‌ی که لاینێکی شیعه‌یه و له لایه‌ن مه‌لای ڕادیکاڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هه‌ندێ له لایه‌نی سه‌دریـیه‌کان له‌شکری ئه‌مریکا له عێراق به کوژرانی ئه‌و ڕێبه‌ره تاوانبار ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا له عێراق، باڵیۆز ڕایان کرۆکه‌ر و جه‌نه‌ڕاڵ ڕایمۆند ئۆدێرنۆ، کوژرانی ئه‌ویان شه‌رمه‌زار کردووه و به تاوانێکی ناشرین ناوزه‌دیان کردووه.
سه‌رۆکوه‌زیریعێراق نوری ئه‌لمالیکی، کۆمیته‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کوژرانی به‌ڕێز ئه‌لعوقه‌یلی داده‌مه‌زرێنێت، وه ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که ده‌درێته دادگا.