Accessibility links

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت بارودۆخی خراپـی ئابووری به‌ دژی جۆن مه‌ککه‌ین ده‌وه‌سـتێته‌وه‌


دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئـنسـتـتیوتی کوردی له‌ واشـنتن له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مسـاڵی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گرنگه‌ چونکه‌ وڵاته‌که‌ به‌ قۆناغێـکی زۆر جیاوازدا ده‌ڕوات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پـێشـوودا. ده‌شڵێت‌ مه‌سه‌له‌ی ئابووری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ و خه‌ڵـکه‌که‌ زۆر ناڕازیـیه‌ له‌ ڕه‌وشه‌که‌ و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کاندیدی ئه‌و حزبه‌ نیـیه‌ که‌ سه‌رۆکه‌که‌ی له‌وانه‌، بۆیه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ دژی جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری ده‌وه‌سـتێـته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:43 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG