له 26 ی مانگی نۆدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، ژاپـۆن، تورکیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی که‌نه‌دا، چین، یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له نیویۆرک که له لایه‌ن سه‌رۆکی پاکستان عاسف عه‌لی زه‌رداری و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، به‌ریتانیا و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆکایه‌تی کرا گرووپی دۆسـتانه‌ی پاکستانیان پـێـک هێنا.
ئاماده‌بووان پـیرۆزبایی‌یان له سه‌رۆک زه‌رداری کرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆکی ووڵات وه ئاماژه‌یان دا به‌و ده‌رفه‌ته به‌رچاوه‌ی که بۆ پاکستان هه‌ڵـکه‌وتووه له ژێر سایه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌کی سـڤـیڵی که به پـرۆسه‌یه‌کی دیموکراسـیـیه‌وه هه‌ڵبژیردراوه. هه‌روه‌ها بێزاریـیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به کرداره‌کانی تیرۆرزم له پاکستان، به تایبه‌تی هێرشه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی که کرایه سه‌ر میوانخانه‌ی ماریۆت له ئیسلام ئاباد، وه هه‌روه‌ها ڕوونیشیان کرده‌وه که شان‌به‌شانی پاکستان ده‌وه‌ستن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرزم له پاکستان.
پاکستان ڕووبه‌ڕووی گیروگرفتی مه‌ترسـیدار بۆته‌وه وه هاریکاری ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی پـێویسته بۆ خستنه ڕووی ئه‌و گیروگرفتانه. گرووپی دۆستانی پاکستان ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته به هاوکاری حکوومه‌تی پاکستان و هاوکاره‌کانی تر کاربکه‌ن له‌سه‌ر پـێنج خاڵی گرنگ که ئه‌وانیش سه‌قامگیری، به‌ره‌وپـێشبردن، ناوچه سـنووریـیه‌کان ، ووزه و دامه‌زراندنی دام‌وده‌زگای جۆراوجۆر.
گرووپه‌که دانیان به‌و مه‌ترسـیـیانه‌دا نا که به‌هۆی تووندڕه‌ویـیه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاکستان خۆی سه‌رۆکایه‌تی شه‌ڕه‌که بکات له دژی تووندڕه‌وان، وه به پشـتیوانی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها گرووپه‌که دانیان به‌وه‌دا نا پـێـویسـته پاکستان هه‌نگاوی ڕژد بنێت بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی ئابووری، وه ڕازیبوون بۆ له‌به‌رچاوگرتنی فراوانکردنی چالاکی بازرگانی له‌گه‌ڵ پاکستان.
هه‌روه‌ها گرووپه‌که رازیـبوون هانی که‌رته‌کانی تایبه‌ت بده‌ن تاوه‌کوو به‌شداری له به‌ره‌وپـێشبردنی پاکستان بکه‌ن.
گرووپی دۆستانی پاکستان رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ پاکستان پـێـکبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی هه‌مه‌لایه‌نه و رێـکخراو بنێن له بواره‌کانی ئاسایش، به‌ره‌وپـێشبردن و سیاسی که بۆ ناوچه سنووریـیه‌کانی پاکستان پـێـویستن. هه‌روه‌ها گرووپه‌که رێکه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌ی که‌می ووزه له پاکستان.
وه پشـتیوانیکردنی ده‌زگا دیموکراتیـیه‌کانی پاکستان له نێویاندا چه‌سپاندنی یاسا و ڕیفۆرم. بۆ به‌ره‌وپـێشبردنی حوکمڕانی که ئه‌مه ئامانجێـکی گرنگی گرووپی دۆستانی پاکستانه. ئه‌م گرووپه به نیازن جارێـکی تر له ئاستێـکی باڵاتردا له ئه‌بو زه‌بی کۆببنه‌وه بۆ باس‌کردن له کاره‌کانی گرووپه‌که به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ تر.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی پاکستان و ووڵاتانی هاوکاری ده‌کات له گرووپی دۆستانی پاکستان بۆ ئه‌و کاره گرنگه‌ی له به‌رده‌میاندایه.