دكتۆر فوئاد حسـێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردسـتان كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كه‌ی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان سه‌رزه‌نشت ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێت باشـترین ڕێـگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشـهكان به شـێوه‌ی ئاشـتی ده‌بێت و به به‌كارهێنانی چه‌ك هیچ لایه‌نێـك ناگاته ئه‌نجام. پاشـان ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین بـبینه به‌شـێـك له‌و شه‌ڕه و شه‌ڕی خه‌ڵـكی تر بكه‌ین كه ئه‌وه ئیشی ئێمه نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.