له‌شـكری توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا هێرشـێـكی ئاسـمانی كردۆته سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی جوداخوازی كورد له باكوری عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌شـكری توركیا ڕێبه‌رانی كوردی عێراقی تاوانباركرد به‌وه‌ی چاوپـۆشی له‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه ده‌كه‌ن كه عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـكردنه سه‌ر سه‌ربازانی تورك به‌كارده‌هێنن.
جه‌نه‌ڕاڵی تورك حه‌سه‌ن ئیگسیز گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی كورد له باكوری عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه هاوكاری له‌گه‌ڵ له‌شـكری توركیا بكات.
گوتیشی له‌شـكری توركیا چاوه‌ڕێـیه كورده‌كانی عێراق سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان به ڕێـكخراوێـكی تێروریسـتی دابنێن و هه‌روه‌ها له پـشـتیوانیكردنی ڕابوه‌سـتن.
له لایه‌كی دیـكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی باڵای حكومه‌ت و له‌شـكری توركیا به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی ئه‌و 15 سه‌ربازه كرد كه ڕۆژی هه‌ینی به ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه كوژران.
شـایانی باسه حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان هێرشه‌كه‌یان سه‌رزه‌نشـتكرد، وه ئه‌و قسـانه‌شیان ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌وان پـشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی به‌غداش هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشتكرد.