ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌هم و بۆرسه‌كانی بازاڕه‌كانی ئاسـیا له ڕێژه‌یه‌كی نزمدا كرانه‌وه.
بازاڕه سه‌ره‌كیـیه‌كانی تۆكیۆ و هۆنگ كۆنگ و تایپه‌ی هه‌موویان به ڕێژه‌ی 3.5 دابه‌زیون. Nikkei index ژاپـۆن به له سه‌دا 4 نزم بۆته‌وه.
سه‌رمایه‌داران تا ئێسـتا قه‌ناعه‌تیان نه‌كردووه كۆمه‌كی دراوی 700 ملیار دۆلاری به هاناچوونی سـیسـتمی دارایی ئه‌مه‌ریكاوه كه له ڕۆژی هه‌ینیدا په‌سه‌ندكرا ئه‌وه‌نده كاریگه‌ربێت ڕێ له قه‌یرانی ئابوری جیهانی بگرێت.
پـلانه‌كه ڕێ ئه‌دات حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا قه‌رزی سه‌رمایه‌داری له‌و كۆمپانیانه بكڕنه‌وه كه دووچاری گرفتی دراوی بوونه‌ته‌وه له هه‌ڵێـكدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یی بۆ سه‌رمایه‌داران و هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ر‌یكادا.
ئه‌مه له كاتێـكدا ڕێبه‌رانی ئه‌وروپاش داوای هاوكاری زیاتریان بۆ به‌هاناچوونی قه‌یرانی دراوی جیهانی كردووه.