به‌پـێی هه‌واڵه‌كان شه‌وی هه‌ینی هێزێـكی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له ناوچه‌ی شه‌مزینان هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌شـكری توركیا و له ئه‌نجامدا 15 سه‌ربازی تورك كوژراون و 20 ی دیكه‌ش برینداربوون و 2 سه‌ربازیش بێ سه‌روشـوێن بوون.
ئه‌مه به گه‌وره‌ترین شه‌ڕ داده‌نرێت كه له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان و له‌شـكری توركیا ڕوویدابێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێـكدا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر پـسـپـۆر له كاروباری توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:19 خوله‌كه.