سه‌رۆك جۆرج بوش ئه‌و یاسـایه‌ی مۆركرد كه بریتیـیه له پـلانێـكی مێژوویی 700 ملیار دۆلاری بۆ ڕزگاركردنی سـیسـتمی پـڕ له كێشـه‌ی دارایی وڵات.
ئه‌و یاسـایه ڕێـگه به حكومه‌ت ده‌دات ئه‌و كۆمپانیا دارایـیانه بكڕێـته‌وه كه له كێشـه‌دان و ئه‌مه‌ش له‌هه‌وڵێـكدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ و متمانه به سه‌رمایه‌داران و بانكه‌كان و ده‌سـتكردنه‌وه به بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی ئابووری له وڵات‌دا.
وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكاش هێنری پـۆڵسن ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتبه‌جێ ئه‌و كه‌سـانه داده‌مه‌زرێنێت كه شـاره‌زان و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه پـێویسـتن. واش بێده‌چێت ئه‌م پـلانه چه‌ند مانگێـكی پـێبچێت تاوه‌كو كۆمپانیا دارایـیه‌كان ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرن كه پـێویسـتیان پـێـیده‌بێت.
به‌رنووسی پـێشـووی ئه‌و یاسـایه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایـیه‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌می خه‌رجیـیه‌كانی ئه‌و پـلانه په‌یدا بووبوو كه پـێـیان وابوو ژماره‌یه‌كی زۆری باجده‌ران بۆ ڕزگاركردنی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی هه‌ینی به ڕێژه‌ی 263 به‌رامبه‌ر به 171 ده‌نگ ئه‌م پـلانه‌یان په‌سـه‌ندكرد پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـینات هه‌ندێ گۆڕانكاریـیان به‌سه‌ردا كرد.