پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له نزیـک دوو حوسـه‌ینیـیه له به‌غدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژران و 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ده‌می نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا کران.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو کراوه‌ته سه‌ر حوسه‌ینیـیه‌یه‌ک له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه، وه خۆکوژێـکیش خۆی له حوسه‌ینیـیه‌یه‌کی تری به‌غدادا ته‌قاندۆته‌وه.
ده‌موده‌ست که‌س به‌رپرسـیارێـتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده زۆر جاران عێراقیـیه شـیعه‌کان ده‌که‌نه ئامانج، به مه‌به‌سـتی هه‌ڵـگرسـاندنی شه‌ڕی تایفی له‌و وڵاته‌دا.
له بارێزگای دیاله‌ش کاربه‌ده‌سـتانی ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون له‌و ده‌مه‌ی چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـک کردووه.
له لایه‌کی تره‌وه له‌شـکری ئه‌مریکی له عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا هێزیه‌کانی هاوپه‌یمانان 6 تێرۆریسـتیان له موسڵ و به‌غدا گرتووه.