له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق فه‌رمانده‌یه‌تی کۆمه‌ڵه چه‌کداره عه‌ره‌به سـوننه‌کانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ئه‌لقاعیده ده‌که‌ن ڕاده‌سـتی حکومه‌تی عێراق کرد.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕابوون و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به کوڕانی عێراق ناسـراون موچه‌کانیان له حکومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن نه‌ک له له‌شـکری ئه‌مریکا. ئه‌مه به تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ داده‌نرێت بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تایفه‌ی سه‌ره‌کی ئاینی عێراقیدا.
شـایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و 100 هه‌زاره‌ی کوڕانی عێراق پـێشـتر یاخیبووبوون. هاوکاریـیان له شه‌ڕی دژی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له عێراق یارمه‌تی دا له که‌مبوونه‌وه‌ی ئاسـتی توندوتیژی له وڵاته‌که‌دا.
پـێشـبینی ده‌کرێت نزیکه‌ی له سه‌دا 20 ئه‌و چه‌کدارانه بچنه ناو هێزه‌کانی ئاسـایشی عێراقه‌وه و ئه‌وانه‌ی تریشـیان له داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا دابمه‌زرێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ماوه‌ی مانگی نۆدا 359 عێراقی سـڤیل له وڵاته‌که‌دا کوژراون. ئه‌وه‌ش که‌متره به 23 که‌س له‌وه‌ی له مانگی هه‌شـتدا کوژراوه.