پاڵـێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆبامای دیموكراته‌كان و جۆن مه‌ككه‌ین كۆماریـیه‌كان له میانه‌ی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیـیاندا له پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یازده‌دا باسـیان له مه‌سه‌له‌كانی ڕێبازی ده‌ره‌وه و ئابوری كرد.
هه‌ردوو سـیناتۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی عێراق ڕاوبۆچوونی زۆر جیاوازیا ن هه‌بوو. مه‌ككه‌ین گوتی شــكسـتهێنان له عێراق ده‌رئه‌نجامی خراپـی ده‌بێت و كاریگه‌ری ئێران پـتر ده‌كات و توندوتیژی نه‌ژادی زیاد ده‌كات و شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش له‌شـكری ئه‌مه‌ریكی ناچار ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه وڵات.
ئۆباماش گوتوویه‌تی نه‌ده‌بووایه هه‌ر له سـه‌ره‌تاوه له‌شـكری ئه‌مه‌ریكی بچوایه عێراق چونكه مه‌ترسی گه‌وره‌تر له ئه‌فغانسـتان هه‌بوو. گوتی ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵه‌یه‌كی سـتراتیژی گه‌وره بوو.
به‌ڵام هه‌ردوو سـیناتۆر كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسـیـیه زۆره‌ی كه ئێران له‌سه‌ر ئیسـرائیل هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو تاران چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات.
مه‌ككه‌ین باسی له سه‌پاندنی سـزای گه‌وره‌تری له دژی تاران كرد و گوتی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ڕێـگه به ڕوودانی" هۆلۆكۆسـتێـكی تر بداته‌وه." ئۆباماش بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری دیپـلۆماتی ڕاسـته‌وخۆی كرد.
هه‌ردوو كاندید له به‌شی یه‌كه‌می مشـتومڕه‌كه‌شـیاندا باسـیان له قه‌یرانی ئابوری ئه‌مه‌ریكا كرد.
مه‌ككه‌ین ئۆبامای به لـیـبراڵێـكی زۆر توند ناوزه‌دكرد و گوتی زۆر سه‌خته باوه‌ڕ و متمانه‌ی كۆماریـیه‌كانی ده‌سـتپـكه‌وێت. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت واشـنتنی پایته‌خت خه‌رجیـیه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
هاوكات ئۆباماش هه‌وڵی بوونی په‌یوه‌ندی مه‌ككه‌ین به سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوشی كۆماریـیه‌وه كرد و گوتی مه‌ككه‌ین پـشـتگیری له ڕێبازه چه‌وته‌كانی بوش گرتووه و به‌مه‌ش هیوا ده‌خوازێت كه‌وا پـشـتگیری ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مه‌ریكیـیه‌كان به لای خۆیدا بدات.