خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و یاسـایه ده‌بێت تا 31 ی مانگی یه‌كی 2009 جگه له پارێزگای كه‌ركوك له هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراقدا هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رانی شـاری كه‌ركوك له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا پـێـكده‌هێنرێت تا سه‌ردانی شـاره‌كه بكه‌ن و پاشـان ڕاسـپارده‌كانی خۆیان به ته‌وافوق پـێشـكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ن و پاشـان یاسـایه‌كی تایبه‌ت بۆ یه‌ك خولی هه‌ڵـبژاردن ده‌ربكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشـتنه ئه‌نجام ئه‌وا په‌نا بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مان ده‌برێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:28خوله‌كه.