هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای هه‌رێمی كوردسـتان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیه‌كی كریسـتیان كردووه كه بۆ نزیكه‌ی 46 سـاڵ له به‌غدا ژیابوو و پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له 2003و سه‌رهه‌ڵـدانی توندوتیژی و كاری تێرۆریسـتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردسـتان.
ئه‌ب نۆئـێـل ده‌ڵێت تاكو سـاڵی 2003 ڕه‌وشی ژیانی كریسـتیانه‌كان له به‌غدا ئاسـایی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه زۆر خراپ بووه. ده‌شڵێت ئێسـتا زۆربه‌ی كریسـتیانه‌كان به‌غدایان به‌جێهێشـتووه، بۆ نموونه له گه‌ڕه‌كی صناعه كه نزیكه‌ی 3 بۆ 4 هه‌زار كریسـتیانی لێ ده‌ژیا ئێسـتا 100 كه‌سیشی لێ نه‌ماوه و ئه‌وانیش پـیر و په‌ككه‌وته‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:24خوله‌كه.