سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایی جۆرج بوش ڕایگه‌یاند نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێـكخراوه فره لایه‌نه‌كانی دیكه گه‌لـێـك زیاتر وه‌ك له جاران پـێویستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وان و تیرۆریسـتان.
به‌ڕێز بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له دواترین وتاری بۆ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
گوتیشی سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی تیرۆریزم له عێراق و ئه‌فغانسـتاندا به ده‌سـتهاتووه له كاتێـكدا به گوته‌ی خۆی چه‌ند وڵاتانێـكی بریتین له سـوریا و ئێران له پـشـتیوانكردنی تیرۆردا به‌رده‌وامبوون.
گوتیشی پـێویسـته به‌ره‌نگاری ئایدیۆلۆجیـیه‌كانی تیرۆرسـتان بـبینه‌وه و ڕێ نه‌درێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتاندا. سه‌رۆك گوتی هه‌رچه‌ندێـكه پـێشـكه‌وتن له عێراقدا به‌ده‌سـتهاتووه به‌ڵام شه‌ڕه‌كه سه‌خت بووه.
هه‌روه‌ها پـشـتیوانی بۆ گورجسـتانی كۆماری پـێشـووی سـۆڤێت دووپاتكرده‌وه له میانه‌ی ململانه‌ی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ڕووسـیادا. داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ئابڵۆقه به‌سه‌ر كۆریای باكور و ئێران‌دا بـسه‌پـێـنن.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی جیهانی دڵنیاكرده‌وه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شـێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كارده‌كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانی دراوی وڵاته‌كه‌دا.
جێی وتنه بان كی مونی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كۆبوونه‌وه هه‌فته درێژخایه‌نه‌كه‌ی له‌مڕۆدا كۆتایی هێنا به تاوتوێـكردنی به‌ره‌نگاریـیه‌كانی جیهان وه‌ك گۆڕانكاری كه‌ش‌وهه‌وا و نه‌خۆشـیـیه‌كانی مه‌لاریا و ئه‌یدز و قه‌یرانه‌كانی په‌یوه‌ندی به كه‌ره‌ته‌كانی خۆراك و دراویـیه‌وه هه‌یه.