وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا هێنری پاوڵسن ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی 700 ملیار دۆلاری حكومه‌ت بۆ فریاكه‌وتنی دامه‌زراوه دراویـیه‌كان پـێویسـته بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕه‌كان و ڕێـگاگرتن له ڕوودانی قه‌یرانی زیاتری ئابوری له جیهاندا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاوڵسن له وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریكادا په‌سـنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت ده‌سـتی‌گرت به‌سه‌ر هه‌موو قه‌رزه خراپه‌كانی كۆمپانیـیه‌كانی دراوی كه‌رتی تیابه‌ت.
ئه‌و گوتی بانكه‌كانی بیانیش كه سه‌رمایه‌یان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن و گوتیشی ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات فشـار بۆ حكومه‌تانی تر به‌رێت كه به‌رنامه‌ی یارمه‌تی پـێشـكه‌ش به دامه‌زراوه دراویـیه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
سـیناتۆر چارڵس شوومه‌ری دیموكراتی نوێنه‌ری نیویۆرك و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ئابوری له كۆنگرس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی ئه‌و پـێی خۆشه به‌رنامه‌كه بریتی بێت له یارمه‌تیدانی خاوه‌ن خانووه‌كانی ئه‌مریكا كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه خانووه‌كانیـیان هه‌رزان فرۆش بكرێن و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یارمه‌تی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دراویش پـێویسـته بدرێت.