سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتووێـژه‌كانی سه‌باره‌ت به سـزا نوێـیه‌كانی دژی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وه‌لانا، هه‌روه‌ها وه‌كو نیشـانه‌یه‌كی لاوازی ئه‌و لایه‌نانه ناودێری كرد كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه له ئێران بكه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به وڵاته‌وه به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی تاران هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یدا. گوتیشی ڕاپـۆرتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕاشـكاوی گوتوویه‌تی كه به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
شـایانی باسه ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له قه‌یراندایه سه‌باره‌ت به لێـكۆڵینه‌وه له كارێـكی گومان لێـكراوی ناوه‌كی تاران.