سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت دڵنیایه ئابوری ئه‌مریكا توانا و كێشی پـێویسـتی خۆی هه‌یه تا خۆی له‌به‌ر قه‌یران و ئاڵۆزیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی بازاڕه‌كانی دراوی ڕابگرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش گوتی ده‌زانێت زۆر له ئه‌مریكایی‌یه‌كان نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆك به خۆگونجاندنه‌كانی ئه‌م دوایـیانه ناوی هێنا. وه گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر ئابوری ئه‌مریكا كارده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی له كاتی گرفته‌كانی ڕووبه‌ڕووی بازاڕه‌كانی دراوی دێن ده‌كرێت له پاشه ڕۆژێـكی نزیـك ئێش و ئازار كه‌مبكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئابوری ده‌توانێت له درێژده‌م خۆی له‌به‌ر گۆڕانكاریـیه‌كانی ڕابگرێت.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها گوتی سـوپاسی هه‌وڵی ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا و بنیاده‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات بۆ پـێشـخسـتنی سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی دراوی جیهان.