له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ له باكوری پارێزگای دیاله‌ی عێراق به لانی كه‌م 10 كه‌س له هێزی پـۆلیسی فریاكه‌وتن له شـارۆچكه‌ی سه‌عدیـیه‌ی سه‌ر به خانه‌قین كوژراون و بریندارن.
له لایه‌كی تریشـه‌وه نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق فه‌رمانی داوه لیژنه‌یه‌ك پـێـكبهێنرێت بۆ لـێـكۆڵینه‌وه‌كردن له ڕفاندن و كوشـتنی 4 كارمه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لشه‌رقیـیه له شـاری موسـڵی باكوری عێراق.
كاربه‌ده‌سـتان له ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لشـه‌رقیـیه ده‌ڵێن ئه‌و چوار كارمه‌نده ڕۆژی شه‌ممه ڕفێندران كاتێـك له ناوچه‌ی ئه‌لزنجه‌لی موسـڵ بوون بۆ تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی و دواتر هه‌ر له هه‌مان ناوچه ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه كوژراون به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی موسڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لشه‌رقیـیه و 2 وێنه‌گر و شـۆفێره‌كه‌یان بوون.
تا ئێسـتاش هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌عدیـیه، له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتی ناردووه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسـانی موسڵ له‌سه‌ر كوژرانی چوار كارمه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لشه‌رقیـیه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران ئه‌ویش له موسڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.