كارمه‌ندانی فریاگوزاری به هه‌لیكۆپـته‌ر و به‌له‌م و بارهه‌ڵـگری تایبه‌ت نێردراونه‌ته كه‌ناره‌كانی سـتانی ته‌كسـاس بۆ یارمتیدانی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه داواكاری چۆڵـكردنی ناوچه‌كه‌یان پـشـتگوێ خسـتبوو و به‌هۆی زریانی ئا‌یك له كه‌ناره‌كان ماونه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك جۆرج بوش گوتی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری هێشـتاش هه‌ره سه‌ره‌كیترین ئه‌ركن بكرێن.
شـاره‌وانی ته‌كسـاس ڕیك پـێری ده‌ڵێت ده‌سـته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌كان توانیویانه به ته‌نگ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بچن ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ترسـیان هه‌یه هه‌زاران قوربانی له ماڵه‌كانی خۆیاندا مابنه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن تاقمی فریاگوزاریـیه‌كان به هانایان بچن.
زریانه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له ته‌كسـاسی دا و له شـاری هیوسـتن خانووبه‌ره و كارداریـیه‌كان كه‌وتنه به‌ر لافاو و ئه‌مه‌ش بووه هۆی به ملیۆنه‌ها كه‌س له شـاری هیوسـتن كه چوارهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌مریكایه به‌بێ وزه‌ی ئه‌لیكتریـك بمێنـنه‌وه.