سه‌رۆكی بۆلیڤیا ئێڤۆ مۆرالێس باری نائاسایی له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ركردووه كه توندوتیژی له نێوان لایه‌نگران و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حكومه‌ت تیایدا ڕوویداوه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری بۆلیڤیا واكه‌ر سـانمیگێل ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی له هه‌رێمی پاندۆی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ڕاگه‌یاند.
حكومه‌ت ڕۆیشـتنی له 3 كه‌س زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاندۆ قه‌ده‌غه‌كردووه و گوتوشـیه‌تی هه‌رچ كه‌سـێـكیش چه‌كی پـێبێت ئه‌وا ده‌سـتگیرده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌سۆشێتد پـریس ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌شـكر ده‌سـتی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌دا گرتووه و هه‌روه‌ها بۆ بڵاوه‌پـێكردنی خۆپـیشـانده‌ران ته‌قه‌ش هێزه‌كانی حكومه‌ت ته‌قه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز مۆرالێس داوای وتووێـژی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆندا كردووه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پـێـكدادانی نێوان لایه‌نگرانی به‌ڕێز مۆرالێس و نه‌یارانی به لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژران.