به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رخان كراوه بۆ هێرشه تێرۆركاریـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر كه كرانه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پـرسـیاری سه‌ره‌كی له حه‌وته‌مین سـاڵیادی ئه‌م هێرشـانه‌دا ئه‌وه‌یه:
ئایا ئێسـتا دوری نێوان شـارسـتانێـتیـیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویـیه چه‌نده؟
له پاش حه‌وت سـاڵ له‌م هێرشـانه كه نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سی تیادا بوونه قوربانی چ جۆره تێـگه‌یشـتنێـك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت؟
حه‌وت سـاڵ له پاش ئه‌م هێرشـانه له جیهانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و به تایبه‌تیش له جیهانی ئیسلامی‌دا به چ جۆرێـك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێناده‌كرێت؟ له به‌رامبه‌ریشـدا چ جۆره ڕوانینێـكی جیهانی له‌سه‌ر ئاینی ئیسـلام هه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر به‌شـیر خه‌لیل حه‌داد، مامۆسـتای زانكۆ و وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له هه‌ولێر.
فه‌همی بورهان، نووسه‌ر.
ڕزگار حاجی حه‌مه، نووسه‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:40 خوله‌كه.