حه‌وت سـاڵ به‌سه‌ر 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ردا ڕه‌تده‌بێت و هێشـتاش جموجۆڵی توندڕه‌وان و ڕێـكخراوه تێرۆركاریـیه‌كان له ئارادان وێڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژی تێرۆریزم.
هێرشه تێرۆركاریـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سی تیادا كوژران. په‌لاماردانی هه‌ردوو باڵه‌خانه گه‌وره‌كه‌ی نێوه‌ندی بازرگانی جیهان له نیویۆرك زه‌نگێـكی ئاگاداركردنه‌وه بوو به گوێی هه‌موو جیهاندا نه‌ك هه‌ر ته‌نها وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و هێرشـانه‌ی 7 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوكات بووه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ لێـك تێـگه‌یشـتنی شـارسـتانیـیه‌تێـكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیـیه‌كان. ده‌بێت ئێسـتا و له پاش 7 سـاڵ تـێـپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و هێرشـانه‌دا ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له چیدا پـێـكبگه‌ن، یان كه‌لێنه‌كانی لـێـك تێنه‌گه‌یشـتن فراوانتر بووه.
ئیسـلامی سـیاسی توندڕه‌و به‌و كاره‌ی كردی چ ده‌سـكه‌وتێـكی هه‌بوو؟ یان به پـێچه‌وانه‌وه زیانی له وێناكردنی ئاینی ئیسـلام دا.
ئایا هێرشه تێرۆركاریـیه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ر داخسـتنی هه‌موو ده‌روازه‌كانی گفتوگۆ و دیالۆگه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا؟
11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 مێژووی گۆڕی و جیهانێـك هاتۆته ئارا به جیهانی پاش 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر ده‌ناسـرێت كه تیایدا یاساكانی دژه تێرۆر له كاردان. به‌پـێی ئه‌م یاسایانه كێ تێرۆریسـته؟
حه‌وت سـاڵ له پاش ئه‌م هێرشـانه ئایا پـێناسه‌یه‌ك بۆ تێرۆریست هه‌یه؟
به‌كارهێنانی ئه‌و یاسایانه‌ی دژه تێرۆر چ كاریگه‌ریـیه‌كی به‌سه‌ر جیهانی ئازاد و دیموكراسـیـیه‌وه ده‌بێت؟ ئه‌ی له وڵاتانی جیهانی سـێهه‌مدا چۆن ئه‌م یاسایانه به‌كارده‌هێنرێن؟
حه‌وت سـاڵ له پاش هێرشه تێرۆركاریـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی سـیاسـیـیانه تێرۆریست دیار ده‌كات یان ئه‌و ڕق و كینه‌یه‌ی مرۆڤی بێ تاوان ده‌كوژێت؟
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری تری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر شـوان عوسـمان، پـسـپۆر له بواری ئیسـلامی سـیاسـی و مامۆسـتای زانكۆ له سـلێمانی.
ئیبراهیم سـاڵح، نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسـلامی له به‌ریتانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 44:32 خوله‌كه.