ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئه‌مریكا بیره‌وه‌ری حه‌وته‌مین سـاڵڕۆژی هێرشـه تێرۆریـسته‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ده‌كرێته‌وه.
له شـاری نیویۆرك ناوی قوربانیانیـیه‌كان له‌و شـوێنه‌دا خوێندرانه‌وه كه كاتی خۆی هه‌ردوو بینا به‌رزه‌كه‌ی ناوه‌ندی جیهانی لێ‌بوو و ئێسـتا به "ground zero" ناسـراوه. خۆشه‌ویست و كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كانیش به چاوی پـڕ له فرمێـسكه‌وه وێنه‌ی قوربانیـیه‌كانیان هه‌ڵـگرت و گوڵیان فڕێدایه ناو گۆمی ئاوی شـوێنه‌كه‌وه.
نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س له 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 دا گیانیان له‌ده‌سـتدا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ڕفێندراو به هه‌ردوو بینای ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) دران و هه‌روه‌ها كه‌وتنی یه‌ك له فڕۆكه ڕفێندراوه‌كانیش له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانیدا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا.
سه‌رۆك جۆرج بوش له كۆشـكی سـپـی له پـێشـی ئه‌و وه‌سـتانی بێ ده‌نگیـیه‌دا بوو كه له 8:46 ی سه‌رله‌به‌یانی گیرا، ئه‌و كاته‌ی كه 7 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر تێرۆریسـته‌كان یه‌كه‌م فڕۆكه‌یان كێشـا به یه‌ك له دوو بینا به‌رزه‌كه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرك. هه‌ردوو بیناكه كه له 110 نهۆم پـێـكهاتبوون هه‌رسیان هێنا و ڕوخان.