بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك جۆرج بوش له واشـنتن چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی بكه‌وێت.
وته‌بێژی كۆشـكی سـپـی دانا پـێرینۆ ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌كرێت مه‌سه‌له‌كانی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان له عێراق و چاكبوونی ڕهوشـی ئاسایشی و هه‌روه‌ها ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی درێژ خایه‌نی ئاسایشی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق بـبنه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی وتووێـژه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ر.
ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له وته‌كه‌یدا گوتی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاسـتی كاری توندوتیژی له عێراق هه‌ر بۆیه 8 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له عێراق ده‌كێشـێته‌وه. بڕیاره ئه‌و ژماره‌ی سه‌ربازانه تا مانگی دووی سـاڵی ئاینده عێراق بهجێبهێڵن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده وا بۆ ماوه‌یه‌كه به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ری پـزیشـكی له ئه‌مریكایه. ناوبراو له ڕۆژی شه‌شی مانگی ڕابردوودا نه‌شـته‌رگه‌ری دڵی له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی سـتانی مینه‌سـۆتا بۆ ئه‌نجامدرا. به‌ڕێز تاڵه‌بانی له سـاڵی 2005 وه پـۆسـتی سه‌رۆك كۆماری عێراقی گرتۆته‌ده‌ست.
هه‌ر له عێراق و له پـێشـهاته‌یه‌كی دی‌دا باڵوێزی شـانشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم ئهلشهیحی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتی به پـۆسـته‌كه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرد و به‌وجۆره بووه یه‌كه‌مین باڵوێزی عه‌ره‌ب له سـاڵی 2005 وه بـبێته باڵوێز له به‌غدا.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه باڵوێزخانه‌كانیان له به‌غدا واڵا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا بـبن.