ئاسف عه‌لی زه‌رداری بێوه‌پـیاوی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی كوژراوی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی سوێندی یاسایی خوارد.
پاش وه‌رگرتنی پـۆسته‌كه به‌ڕێز زه‌رداری به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و ئه‌م پـۆسـته به ناوی هاوسه‌ره كۆچكردۆكه‌ی و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێـگای دیموكراسی قبوڵ ده‌كات.
له نزیـك كۆتایی ڕیوڕه‌سـمه‌كه‌دا له كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی منداڵه‌كانی به‌ڕێز زه‌رداری به ده‌نگی به‌رزه‌وه ده‌یانگوت" بۆتۆ زیندوه!"
شـایانی باسه به‌ڕێز زه‌رداری شـوێنی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی مانگێـك له‌مه‌وبه‌ر له ژێر فشـاردا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی كێشـایه‌وه.
سه‌رۆك زه‌رداری ته‌مه‌ن 53 سـاڵ لیسـتێـكی پـڕ له گیروگرفتی بۆ به‌جێماوه، له‌وانه كێشه‌ی ئابوری و فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له دژی میلیتانه ئیسلامیـیه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌فغانستانیش حامید كارزای له ڕێوڕه‌سـمی سوێندخواردنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو. به‌ڕێز كارزای پـێشـتر پاكسـتانی تاوانباركردووه به‌وه‌ی به‌پـێی پـێویسـت كار بۆ نه‌هێشـتنی توندڕه‌وی ناكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه پاش كۆبوونه‌وه‌یان هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌ڵێنیان دا پـێـكه‌وه له دژی تێرۆریزم كار بكه‌ن و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بهێنن.
كاتێـكیش پـرسـیار له سه‌رۆك حامید كارزای كرا ئه‌گه‌ر بڕوای وایه ئیتر پاكسـتان كاری زیاتر بۆ شه‌ڕی دژی میلیتانه‌كان ده‌كات؟، له وه‌ڵامدا گوتی هیوایه‌كی به ڕێبه‌رایه‌تی نوێی وڵاته‌كه لا دروست بووه.