كاربه‌ده‌سـتان و سه‌رمایه‌داران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا پـێشـوازی ده‌كه‌ن له بڕیاری ئه‌مریكا كه ده‌سـتی به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای گه‌وره گرتووه ئه‌وانه‌ی دارایی بۆ زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشـتنی خانووبه‌ره دابین ده‌كه‌ن.
بازاڕی سه‌هم و سه‌نه‌دی ئاسـیا و ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رزبۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ده‌سـتی به‌سه‌ر كۆمپانیای Fannie Maeو Freddie Macگرتووه.
هێنری پـۆڵسن وه‌زیری دارایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆنتڕۆڵـكردنی ئه‌و دوو كۆمپانیای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆش له گفتوگۆیه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNBCڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه پـێویست بووه.
چین و ژاپـۆن كه گه‌وره‌ترین كڕیاری ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌ن په‌سنی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكایان دا.