وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشـته لیبیا، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیرێـكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی زیاتر له 50 سـاڵدا.
ڕۆژی هه‌ینی پاش گه‌یشـتنی بۆ ته‌رابلوسی پایته‌خت خانم ڕایس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان شه‌لغه‌م كۆبۆوه. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت بۆ نانی ئێواره میوانی ڕێبه‌ری لیبیا معه‌مه‌ر ئه‌لقه‌ذافی بێت كه له ڕابردوودا ئاماژه‌ی به لێـهاتوویی و تواناكانی خانم ڕایس كردبوو.
خانم ڕایس به‌و په‌یامنێرانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا ڕۆیشـتوون گوتی ئه‌مه سه‌ردانێـكی مێژوویی‌یه و نیشـانی ده‌دات كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوژمنی به‌رده‌وامی نیـیه. گوتیشی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ر وڵاتێـك ئاماده‌بێت گۆڕانكاری سـتراتیژی بكات ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه وه‌ڵامی بداته‌وه.
گوتیشی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا ڕێـگایه‌كی درێژ له‌به‌رده‌م پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و لیبیادا هه‌یه.
شـایانی باسه په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسـیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و لیبیا بۆ ده‌یان سـاڵ بوو ڕاگیرابوو، به‌ڵام له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا ورده ورده نوێ بوونه‌وه.